Criminal Justice Working Group – C4JR

هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەر

"عێراق ئەو شوێنەیە، کە تیرۆرکردنی ئێمەی ئێزیدی لێوەی دەستی پێکرد؛ زۆربەی سەرکردەکانی داعش لەوێوە هاتوون؛ ئەو شوێنەیە کە ئێمە لێی کوژراین یان ڕفێندرابووین. ئەگەر ئەندامانی داعش لە عێراق دادگایی نەکرێن، ئەی لەکوێ دادگایی بکرێن؟ گرنگە کە ئەم دادپەروەرییە لە عێراقدا ڕووبدات، تەنها ئەو کاتە دەتوانین متمانە بە وڵاتەکەمان بکەینەوە. ئێمە بۆ ماوەی هەشت ساڵە چاوەڕێی ئەوە دەکەین، تا کەی لەچاوەڕوانیدا بین؟"

تۆڕی ڕزگاربووانی ئێزیدی

ناساندن و باکگراوند

ئەم نووسراوی هەڵوێستە دەرئەنجامی دە مانگ گفتوگۆی چڕ بوو لە نێوان ئەندامانی C4JR بە ئامانجی دیاریکردن و بنیاتنانی ئەو بنەمایانەی کە میکانیزمی لێپرسینەوەن بەرامبەر تاوانکارییەکانی داعش؛ ئەم بابەتە لە مێژە دەبوو کاری لەسەر کرابا. گفتوگۆکە بە تێڕوانینی ڕزگاربووان و ئەزموونەکانی ڕابردووی پرۆسەکانی لێپرسینەوە لە تاوانە دڕندەییەکان لە عێراق، و زەمینەسازی لەسەر یاسای عێراقی و هەروەها نێودەوڵەتی و باشترین پراکتیزەکان بنیاتنراوە. مەبەست لێی هێنانەدی تەوژمی تازەیە بۆ بەدواداچوونی لێپرسینەوەی تاوانکاری بەرامبەر بەو تاوانە نێودەوڵەتیانەی داعش لە عێراق ئەنجامی دەدەن لەڕێگەی هێڵکاریکردنی باشترین پراکتیزە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە بەشداریکردنی ڕزگاربووان و ڕێزگرتن لە ماف و پێداویستییەکانیان لە کاتی ڕێوشوێنی بەرەنگاربوونەوەی تاوانکارییەکان دژی تاوانباران. هەروەها ئەم نووسراوە تەنها نیشاندانی داوایەکی گشتی نییە بەڵکو هەوڵدەدات چارەسەری کۆنکرێتی بخاتەڕوو سەبارەت بە چۆنیەتی ڕێزگرتن و دانپێدانان بە تاکە ڕزگاربووەکان، خێزانەکانیان و کۆمەڵگاکانیان هەروەها ڕێوشوێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانکارییە لە ئاییندەدا.

داواکارییە بنەڕەتییەکان

پێویستە دەسەڵاتدارانی عێراق دەستبەجێ کاربکەن بۆ

جینۆساید و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانەکانی جەنگ بخەنە ناو یاسای نیشتمانییەوە.

دامەزراندنی میکانیزمێکی لێپرسینەوەی تاوانکاری کە لە بەرژەوەندی ڕزگاربوواندا بێت و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بەدی بکات و دەسەڵاتی دادوەری بەسەر تاوانە نێودەوڵەتییەکانی داعشدا بشکێت.

گرنگی

گرنگە ئەم کارانەی سەرەوە ئەنجام بدرێن لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە

بۆ ئەوەی عێراق پابەند بێت بە ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی خۆیەوە بۆ بەکارهێنانی دەسەڵاتی دادوەری تاوانکاری بەسەر ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە تاوانە نێودەوڵەتییەکان لەوانە جینۆساید، تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی، و تاوانەکانی جەنگ.

بۆ ئەوەی بە وردی سروشت و ڕادەی ئەو تاوانانە بگرێت کە داعش لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ ئەنجامی داوە، لەوانەش توندوتیژی سێکسی و تاوانەکانی دژی منداڵان: لە کاتێکدا دادگاکانی ئەڵمانیا دوو ئەندامی داعشیان بە تۆمەتی جینۆساید سزا داوە، لەنێویاندا هاووڵاتییەکی عێراقی؛ دادگایەکی عێراقی تا ئێستا ئەو کارەی نەکردووە.

بۆ پێشخستنی ڕێبازێکی دادپەروەری کە تیایدا ڕزگاربوو سەنتەرە و دەنگی ڕزگاربووان بیستراون بۆ ئاسانکاری لە ساڕێژبوونەوە.

پرسیارە باوەکان

وەڵامی پرسیارە باوەکان

هاوپەیمانەکانی C4JR

This will close in 0 seconds

Scroll to Top